چین بوو بە قارەمانی پێشبڕکێیەکانی وەرزشە ئاوییەکانی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چین جیهان


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی وەرزشە ئاوییەکانی جیهان بە قارەمانی وڵاتی چینەوە کۆتایی پێهات.

پێشبڕکێیەکانی قارەمانی وەرزشە ئاوییەکانی جیهان لە ڕۆژی هەینی 23ی پووشپەڕ و لە شاری فوکوڤۆکای ژاپۆن دەستی پێکرد و بە سەرکەفتنی چین بۆ پلەی قارەمانی کۆتایی پێهات.

ڕەدەبەندی 8 تیپی سەرووی ئەو پێشبڕکێیانە کە بریتییە لە: مەڵەوانی، گوپ دان، ڤاتێر پۆلۆ، مەلەوانی هونەری، مەلەوانی دەنێو ئاوە ئازەدەکان بەم شێوازەیە.
1ــ چین 20  زێڕ، 8 زێو، 12 بوڕۆنز
2ــ ئوسترالیا 15 زێڕ، 9 زێو، 6 بۆڕۆنز
3ــ ئەمریکا 7 زێڕ، 22 زێو، 15 بۆڕۆنز
4 ــ ژاپۆن 4 زێڕ، 1 زێو، 5 بۆڕۆنز
5ــ فەڕنسا 4 زێڕ، 4 بۆڕۆنز
6ــ ئەڵمانیا 4 زێڕ، 3 بۆڕۆنز
7ــ سپانیا 3 زێڕ، 2 زێو، 4 بۆڕۆنز
8 ــ ئیتاڵی 2 زێڕ، 7 زێو، 5 بۆڕۆنز

پێشبڕکێیەکانی وەرزشە ئاوییەکانی قارەمانی جیهان لە ساڵی 2024دا لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی