قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر كاهو له‌ناوده‌بات
(0) /
زایەڵە - له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر كاهو له‌ناوده‌بات.
له‌راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان و له‌سه‌ر داوای خاوه‌ن قاتعی (42)ـی عه‌لوه‌كه‌وه، له‌هه‌بونی بڕی یه‌ك تۆن و (600) كیلۆگرام كاهو ئاگادار كراینه‌وه كه راده‌ستی تاقیگه‌ی عه‌لوه‌ی كردوه بۆ له‌ناوبردن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی خاوه‌ن نوسینگه‌ی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كراوه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: