کۆمپانیای پاککەرەوە لە تەندروستی گەرمیان دەستبەکار بوو

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمپانیا گەرمیان تەندروستی


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، کۆمپانیای پاککردنەوە دەستبەکاربوو.

تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند:دوابەدوای ئەنجامدانی گرێبەستی یاسایی، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای پاککردنەوە، لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان دەستبەکار بوون.

لە چوار مانگی رابردوودا بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی کۆمپانیای پاککردنەوەوە و کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانک و هەروەها وازهێنان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان، ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیان بێ کارگوزار و ژینگەپارێز بوون، ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ ئەو ناوەندانە درووستکرد.

کامەران کەریم