سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی جۆلانەوەی نەوەی نوێ تاوتوێ هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆكی جۆلانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید گرنگترین بابەتەكانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گفتوگۆ كرد.
 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاند:  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە سەرۆكی جۆلانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید كرد، ئاماژەشی بەوەدا كە كۆبوونەوەكە گفتوگۆی زۆریان كردووە  لە پرسە گرنگەكان لەسەر گۆڕەپانی نیشتمانی و ئەو پێشكەوتنانەی كە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا بەدەست هاتوون، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی سێ ساڵەی پەسەند كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بە باشترین ڕێگاكان بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە هەموو بەشەكانی عێراق كرا، هەروەها ئەو هەوڵانەی درا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق و هەموو ئەو شتانەی كە گەرەنتی سەركەوتنیان دەكات.