كێشەی بەنزین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا چارەسەر دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین هەرێم


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕ کردەوە و دوای رێگەپێدان لە 30/7/2023  بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن  كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت.  
بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین.  
هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی روو لە چارەسەركردن دەكات.
کامەران کەریم