ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە سلێمانی بەڕیوە دەچن

(0) / فرهنگی


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد: ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە و بناری گۆیژە دەكرێتەوە و كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت و كۆمەڵێك یاری كلتوری و چالاكی ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەڤاڵ ئەبوبەكر بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە: بەبۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لەهەموو خەڵك دەكەین و دڵنیایان دەكەینەوە بەمشێوازەی ئێستا هەیە پابەندبن، كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت.

هەرچی سەبارەت بە كردنەوەی ئاگری نەورۆزە وتویەتی: رێكاری پێویست بۆ رێكخستنی هەمو ئەو چالاكیانەی بەڕێوەدەچن دەگیردرێتە بەر، ئاگر لەپارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە بەڵام ئاهەنگ گێڕان و قەرەباڵغی دروستكردن و بەریەككەوتن و كۆبونەوە نابێت بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.

جەختیلەوەشكردوەتەوە: هەمو ئەو چالاكیانەی دەكرێن لەژێر رێنمایی و رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكاندا بەڕێوەدەچن، ئاگر لە مامەیارەش دەكرێتەوە بڕیارە لەبناری گۆیژەش بكرێتەوە، كۆمەڵێك چالاكی گشتی وەكو ئەسپ سواری و كاری دەست و پێشكەشكردنی بەرهەمی خۆماڵی، هەروەها كێبڕكێ و پەڕەشوتی و پاڵەوانبازی وە كۆمەڵێك یاری كەلتوری و فۆلكلۆری و شارستانی رەسەنی كوردی نمایش دەكرێن.