لە مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوتی عێراق زیاتربووە لە هەشت ملیار دۆلار

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق نەوت


Aug 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند، بەپێێ داتاکان داهاتەکەی زیاترە لە هەشت ملیار دۆلار.
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل بووە، داهاتەکەی بڕی 8.293 ملیار دۆلار بووە.
 
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 105 ملیۆن و 487 هەزار و 610 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن 344 هەزار و 804 بەرمیل بووە.
 
لە کاتێکدا هەناردەی گەیارە 922 هەزار و 755 بەرمیل بووە.
کۆی گشتی بڕی رۆژانە ی نەوتی هەناردەکراو 3 ملیۆن و 444 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
 
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش 77.69 دۆلار بووە.
 
کامەران کەریم