ملیارێك و 348 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی شارەوانی پڕۆژە


Aug 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (1،348،977،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.

 

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەسەر پلانی ساڵی 2023 ڕەزامەندی خەرجكردنی نیشاندرا بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی یەكتربڕی ئەبوو سناء و بە دووسایدكردنی پردی ئەبوو سناء لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

  

کامەران کەریم