لە سبەینێوە کۆمپانیای دابینکردنی خواردن لە ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیان دەستبەکار دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی گەرمیان


Aug 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سامان محەمەدئەمین، لێپرسراوی بەشی گرێبەستە گشتییەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاشکرایکرد کە دوای تەواوبوونی رێکارە یاسایی و ئسوڵییەکان، بڕیارە سبەینێ کۆمپانیای دابینکردنی خواردن بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیمان دەستبەکار بێت و کۆتایی بە کێشەی نەبوونی خواردن بۆ ستافی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان بێت.
لە چەند رۆژی رابردووشدا کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دەستبەکاربوون.
کامەران کەریم