ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوەبۆ سەرجەم هاوڵاتییان

(0) / اجتماعی


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند ، بڕی (۲٥۸۳) دوو هەزارو پێنج سەدو هەشتاو سێ ماتۆڕسکیلی دەست بەسەرداگیراو، ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن بەشێوەی (ئاسن)، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت بەشداربێت لە پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
۱ـ کەسی بەشداربوو دەبێت چەکی پەسەندکراو ئامادەبکات بۆ رۆژی ئاشکراکردنەکە، بەبڕی (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار.
۲ـ کڕیار گشت خەرجییەکان و بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکرا دەگرێتە ئەستۆ.
۳ـ دەبێت کڕیار لەماوەی (٥) پێنج رۆژدا سەرجەم ماتۆڕە پانکراوەکان بباتە دەرەوەی گەراجەکە. پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە رۆژانە بڕی (۱٠٠.٠٠٠) سەد هەزاردینار سزای دواکەوتنی لێ وەردەگیرێت.
٤ـ پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە بەرواری ۱/٤/۲٠۲۱ لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە قەرەتۆغان لە کاتژمێر ۱٠:٠٠ ی سەرلەبەیانی ئەنجام
دەدرێت.

کامەران کەریم