1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / ورزش / زایەڵە دەربەندیخان وەرزش


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: قائیمقامی دەربەندیخان بەشداربوو لە کۆتا یاری پاڵەوانێتی شارەکان کە لە ماوەی ڕابردوو لە قەزای دەربەندیخان بەڕێوەچوو بە بەشداری (18) هەڵبژاردە لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان لە دوای کۆتای هاتنی پاڵەوانێتیەکە قائیمقامی  دەربەندیخان جامی سەرکەوتنی پێشکەش بە هەڵبژاردەی سەرکەوتووکرد وهیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی خواست بۆ سەرجەم هەڵبژاردەکانی بەشداربووی پاڵەوانێتیەکە لە داهاتوودا.

 لە کۆتاییدا لە لایەن لیژنەی تیپەمیلیەکان و سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتیەکە خەڵاتی سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنان ئاڕاستەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان کرا لە پای پشتیوانی و لە ئەستۆگرتنی تەواوی تێچووی پاڵەوانێتیەکە بۆ پێشخستنی زیاتری بواری وەرزش لە قەزای دەربەندیخان.

کامەران کەریم