زیاد جه‌بار: داهاتی نەوت و سنوورەکان زیادی کردووە و بەشی مووچەی فەرمانبەران دەکات
(0)
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه ده‌یتوانی به‌بێ لێبڕین موچه‌كه دابه‌شبكات، شارپرێس-یش نهێنییه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌و ڕێژه‌یه‌ی مانگی ڕابردوو ئاشكراده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "داهاته‌كانی هه‌ریه‌كه له فرۆشتنی نه‌وت، ده‌روازه سنورییه‌كان زیادیكردووه، جگه له‌وه‌ش كاتێك داهاتی نه‌وت به‌دۆلاره و ده‌گۆڕدرێته‌وه بۆ دینار، حكومه‌ت جارێكی دیكه داهاته‌كه‌ی به‌دینار زیاد ده‌كات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 25ـی ئادار دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی ڕابردوو دابه‌شده‌كرێت.
بۆ مانگی ئاداریش حكومه‌تی هه‌رێم دووباره به‌لێبڕینی 21% موچه دابه‌شده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه داهاتی هه‌رێم هێشتا به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه‌ش مانگه قوربانیی به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات بۆ دانه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌دات.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چاوه‌ڕێن حكومه‌تی هه‌رێم شایسته داراییه‌كانیان بداتێ بریتین له (شاماران، دی ئێن ئۆ، گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رژی، گاڵف كیستۆن و دانه‌غاز).
كۆتایی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی داوای له‌و كۆمپانیانه كرد وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانیان دوابخه‌ن تا نرخی نه‌وت ده‌چێته سه‌روو 50 دۆلار، به‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی دارایی چه‌ند مانگێكی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوو، بۆیه ده‌بێت ئێستا بیداته‌وه.
كۆمپانیای دانه‌غاز پێشتر پشتراِستیكردهوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوایكردووه، تا گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به 50 دۆلار پێدانی شایسته داراییه‌كان دوابخرێت.
زیاد جه‌بار له‌باره‌ی ڕێژه‌ی لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم هێنده‌ی داهات له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین موچه دابه‌شبكات.
زیاد جه‌بار كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوورییه له‌په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، تا په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێبڕینی موچه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
تێبينيێك بنێرە: