وەزارەتی تەندروستیی هەرێم : لە هەولێر چوار دەرمانخانە داخران
/
کردستان
/
زایەڵە
تەندروستی
هەرێم
دەرمانخانە
زایەڵە - بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێسەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە: پاڵپشت بە راسپاردە و بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە بە چاودێری سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی، بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێسەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران و کاری پیشەی دەرمانسازی بۆ ماوەی شەش مانگ لە خاوەنەکانیان قەدەغەکران.
ئەو دەرمانخانانەی لە سنووری هەولێر داخران بریتین لە دەرمانخانەی ئەمیر،دەرمانخانەی بیمار، دەرمانخانەی هاوس فارما و دەرمانخانەی پەخشان.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، هاوڵاتییان بۆ ئەوەی دووربن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێسەرچاوە و بێ ستیکەر، لە رێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندیکردن تیمەکانی چاودێری بازاڕی لێ ئاگاداربکەنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: