وادەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقیکردنەوە پەروەردە


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
 
بەپێی خشەکەی وەزارەتی پەروەردە سبەینێ یەکشەممە، 6ی ئابی 2023 تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەست پێدەکات و یەکەم تاقی کردنەوە بۆ بەشی زانستی تاقیکردنەوەی زیندەزانی دەبێت و لەبەرامبەردا بەشی وێژەیی تاقی کردنەوەی مێژوو ئەنجام دەدەن و ڕۆژی 14ی ئاب کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت.
 
وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ڕۆژێک بەهۆی پشوی فەرمییەوە تاقیکردنەوە دووا بکەوێت ئەوا دەکەوێتە ڕۆژی دواتر و تاقیکردنەوەکانیش ڕۆژانە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکی بەیانی ئەنجام دەدرێن.
 
کامەران کەریم