وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە بەرنامەیدایە تێلیگرام قەدەغە بكات

(0) / / عراق / زایەڵە وەزارەتی گەیاندن عێراق تێلێگرام


Aug 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویكردووەتەوە: بڕیاری قەدەغەکردنی بەرنامەی تێلیگرام لەسەر رێنماییەکانی دەسەڵاتی باڵا هاتووە، کە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی دیاری دەکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە: بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی هاونیشتمانیان ئەو بڕیارە دراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: دامەزراوە دەوڵەتییەکان چەندینجار داوای لە دامەزراوەی تێلیگرام کردووە، ئەو سەکۆیانەی بەرنامەکە دابخەن کە زانیارییەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و زانیارییە کەسییەکانی هانیشتمانان دزە پێدەکات.

هەروەها هاتووە:کۆمپانیای بەرپرسی پلاتفۆرمی تێلیگرام وەلامی ئەو داواکارییانەی نەداوینەتەوە.

کامەران کەریم