گرفتەکانی کفری تاووتوێ کران

(0) / / کردستان / زایەڵە کفری گرفت سلێمانی


Aug 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی پارێزگای سلێـمانی پشتیوانی لە داواکاری دانیشتوانی کفری دەکات.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبوونی بەرێزان جێگر و سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەن کۆبونەوەیەک لە ھۆڵی سەرۆکایەتی سەبارەت بە کێشەکانی کفری بەڕێوەچوو.

کۆبونەوەکە لەگەڵ بەرێزان وەفدێکی رێکخراوی پشتیوانی و نوێنەرایەتی قەزای کفری بوو.

کێشە و گرفتەکان و لایەنی ئیداری و  پەیوەندیدار بۆ چارەسەری گرفتەکان دەستنیشان کران.

ئەنجومەنی پارێزگا بەڵێنی پێدان پشتیوان و هاوکاری داواکارییەکان بن و ھەوڵی چارەسەریان بدەن لەپێناو خزمەتی گشتی خەڵکی تێکۆشەرو دڵسۆزی قەزای کفری بەسەرجەم تواناو دەسەڵاتەکانی ئەنجومەن.

کامەران کەریم