واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان درێژكرایه‌وه‌

(0) / / عراق / زایەڵە هەڵبژاردن عێراق


Aug 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.

 داود سەلمان خزربەڕێوەبەری ڕێکار و ڕاهێنانی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكداڕایگه‌یاند: ژمارەی ئەو حزبانەی تا ئێستا تۆمارکراون 303 حزبە، هەروەها 37 هاوپەیمانی، لەنێویاندا 24 هاوپەیمانی نوێ و 13 هاوپەیمانی کۆن.

ئاشكراشی كردووە: ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی داتاکانیان نوێکردۆتەوە 482 هەزار و 432 کەس بووە، لەو ژمارەیەش نێرینە 249 هەزار و 551 کەس و ژمارەی مێینەش 232 هەزار و 881 کەس بووە، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی تۆمارکراون کە لە ساڵی 2005 لەدایکبوون 48 هەزار و 854 کەس بوون.

جەختیشی كردەوە:  سبەی دوو شەممە وادەی كۆتایی هاتنی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە و هاوكات وادەی تۆمارکردنی پارت وهاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاوەكو 8ی مانگ درێژكراوەتەوە.

کامەران کەریم