دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مادەی هۆشبەر دەزگای ئاسایش


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.

لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی ( ی، ع، ح )لە قەزای بازیان دەستگیرکرد.

تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی ( کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر )ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

کامەران کەریم