دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری خۆی لەسەر سكاڵاكانی یاسای بودجە یەكلاییكردەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق بودجە


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگای فیدڕاڵی  عێراق  ڕایگیاند:   ناردنی پشكی هەرێم بە رەزامەندی سەرۆكوەزیرانی عێراق و یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی هەولێر و بەغداد بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران نادەستوریین.

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا و لەسەر سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوو دەستەواژەی یاسای بودجە بە نا دەستووری لە قەڵەمدان، ئەوانیش یەكەم برگەی ناردنی پشكی هەرێم بە رەزامەندی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە لە مادەی 11دا هاتووە، هەروەها برگەی یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بە دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە ماددەی 13دا بە نادەستوری لە قەڵەمدا.

سكاڵاكانی دیكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ماددەكانی دوو، پێنج، 11، 12 و 13ـی یاسای بودجە رەتكرانەوە، كە یەكێكیان تایبەتە بە مافی پارێزگاكان بۆ داواكردنی ناردنی بەشە بوجەیان لەبەغداوە .

کامەران کەریم