وەزارەتی کشتوکاڵ: مانگانە دوو هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتانی کەنداو دەکەین

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کشتوکاڵ پەتاتە


Aug 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند:  هەفتانە 500 تۆن و مانگانە دوو هەزار تۆن بەرهەمی پەتاتە هەناردەی وڵاتانی کەنداو و بە تایبەت ئیمارات دەکرێت.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:بەپێی گرێبەستی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، ئەمڕۆ 500 تۆن پەتاتەی بەرهەمی ناوخۆ رەوانەی وڵاتی ئیمارات کرا .

ئەوەشی خستەڕوو:ناردنی بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و هەموو هەفتەیەک 500 تۆن هەناردە دەکرێت .

روونیشیکردەوە: جیا لەو بڕەی هەناردەی دەرەوە دەکرێت، بڕی پێویستی بەرهەمی پەتاتە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەردەستە.

کامەران کەریم