قارەمانی تۆپی دەستی تازەلاوانی جیهان/ شکستی ئێران بەرانبەر بە عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە قارەمانی تۆپی پێ ئێران عەرەبستان


Aug 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تازەلاوانی وەرزشی تۆپی دەستی ئێران لە قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی پێشبڕکێیەکانی جیهانیدا بەرانبەر بە تیپی عەرەبستان یارییەکەی دۆڕا.

تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئێران، ڕۆژی دووشەمە بەرواری 16ی گەلاوێژ لە قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی تازەلاوانی جیهان لەگەڵ عەرەبستان کێبەرکێ داوە و بە ئاکامی 29 بەر 26 و بە سودی عەرەبستان یارییەکە کۆتایی پێهات.

وەرزشوانانی تۆپی دەستی وڵاتی ئێران پاش 13 ساڵ نەبوون لە پێشبڕکێیەکانی جیهانیدا، لەم خولەدا بە هۆی دوو سەرکەفتن، 29 بەر 27 بەرانبەر بە جەزایری فارۆ و 46 بەر 24 بەرانبەر بە برۆندی و یەکسانی لەگەڵ تیپی نیشتمانی سوئید وەکوو تیپی سەروونشینی کۆڕی H، سەرکەفت بۆ قۆناخی یەک هەشتمی دوایینی ئەو پێشبڕکێیانە.

دەیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی تازەلاوانی جیهان بەرواری 11ی گەلاوێژ دەستی پێکرد و تا 12 ئەم مانگە درێژەی هەیە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی