زەریف: جیهانی ئیسلام لەناوخۆدا پێویستی بە بنبڕکردنی تەندڕەوییە

(0) / جهان


Mar 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: جیهانی ئیسلام لەناوخۆدا پێویستی بە بنبڕکردنی توندڕەوییە و ڕووبەڕوو بوونەوەی کەسانێکە کە ئایدۆلۆجیای قێزەونی تەکفیری هەناردە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ناوەندی دیپلۆماسی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، لە کۆبوونەوەی باڵای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی تەوەرەی فۆبیای ئیسلام، لە نیۆیۆرک بەڕێوەچوو، محەمەد جەواد زەریف، هەڵوێستی ئێرانی لەمەڕ فۆبیای ئیسلام و پێویست بوونی ڕووبەڕوو بوونەوەی جیهانی لەگەڵ ئەم بابەتە، خستەڕوو.
ناوبراو لە لێدوانەکانی خۆیدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئامانجەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ نموونە لەبواری پەرەپێدانی پێکەوەژیان و هاندانی گفتۆگۆی نێوان ئایین و کلتوورەکان وەکوو ڕێگەچارەی کاریگەر و بەنرخ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو جۆرەکانی ڕەگەزپەرستی و فۆبیای بێگانە و فۆبیای ئیسلام و زیادەڕۆیی و ڕقی ئاینزایی، پرۆسەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەسەندووی نائۆقرەیی و ناپشوودرێژی لەمەڕ ئیسلام و مسڵمانان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان بە گرفتێکی نیگەرانکەر زانی.