ئەمڕۆ مووچەی دە وەزارەت و دەستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە موچە هەرێم مەعاش


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی مانگی 6ـی دە وەزارەت و دەستەی دیکە دابەشبکرێت.

ئەو دەستە و وەزارەتانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی ئاب، مووچە وەردەگرن بریتین لە، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری و دارایی.

هەر بە پێی خشتەی وەزارەتی درایی و ئابووری هەرێم، رۆژی یەکشەممە 13ـی ئاب، دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی مووچە و لەو رۆژەشدا مووچەی پێنج وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت.