ڕیکوردشکێنی گرەندسلمی ئەمریکا لە بواری پێشکەش کردنی خەڵاتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەمریکا تێنیس


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەمریکا ڕیکوردشکێنی خۆی ڕاگەیاندووە لەبواری پێشکەشکردنی خەڵات بۆ یاریزانەکانی تێنیسی گرەندسلیم.

بەڕێوەبەرانی تێنیسی ئازادی ئەمریکای ساڵی 2023، سندووقی خەڵاتی پێشبڕکێیەکانی داهاتوویان ڕاگەیاند، لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی 2022، خەڵاتی سەندووق تا 8% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ڕیکوردی 65 ملیۆن دۆلار (ساڵی پێشوو ئەو ڕەقەمە 60 ملیۆن دۆلار دابین کرابوو) 

گرەندسلیمی ئەمریکا وەکوو ساڵی ڕابردووە زۆرترین خەڵات لەبەردەگرێت لە نێو هەموو تورنۆمێنتەکاندا.

سەرکەوتوویانی بەشی تاکەکەسی گرەندسلیمی ئەمریکا هەر کامەو 3 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

خەڵاتەکان تاکەکەسی گرەندسلیمی ئەمریکای 2023 بەم شێوازەیە.

خولی یەکەم ــ 81.5 هەزار دۆلار
خولی دووهەم ــ 123 هەزار دۆلار
خولی سێهەم ــ 191 هەزار دۆلار
خولی چوارم ــ 284 هەزار دۆلار
یەک چوارمی دوایین ــ 455 هەزار دۆلار
نیوەدوایین ــ 775 هەزار دۆلار
دوایین ــ 1.5 ملیۆن دۆلار
بەدەستهێنەری پلەی قارەمانی ــ 3 ملیۆن دۆلار

گرەندسلیمی ئەمریکا لە ڕێکەوتی 28ی ئەگۆست تا 10ی سێپتامبێر (6 تا 19ی خەرمانان) بەڕێوەدەچێت.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی