ئەگەری هەڵوەشانەوەی بۆندی نێوان مونتەزر موحەمەد و یانەی ئستقلال

(0) / / ورزش / زایەڵە ئستقلال وەرزش تۆپی پێ


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  لە کۆتاییەکانی حەوتەی ڕابردوودا یانەی ئستقلال بە شێوازی فەرمی هەواڵی لە گواستنەوەی موحەمەد مونتەزر، کەپیتانی تیپی تۆپی پێ تەمەن خوار 23 ساڵی عێراقی دابوو، بەڵام ئێستا و بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بووتەوە، ڕەنگە موحەمەد مونتەزر بۆندی نێوان خۆی و یانەی ئستقلال هەڵوەشێنێتەوە.

کەناڵی تەلەفەزیونی "ئەلڕابێعە"ی عێراق لەمبارەوە ڕاپۆرتی داوە، یانەی ئستقلال کێشەی زۆری لە بواری گواستنەوەی یاریزان بۆ هاتۆتە پێش، لەوانە موحەمەد مونتەزر، بەرپرسانی ئەو یانەیە لەو هەوڵەدان کێشەکان لەناو ببەن و گەر بێتو کێشەکان کۆتایی پێ نەیت ئەوا موحەمەد مونتەزر دەتوانێت بە ڕێکەوتی هەر دوو لایەن گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی