چالاکوانانی ناحیەی رزگاری یاداشتێک ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکەن و داوای بەقەزابوونی ناحیەکەیان دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان ڕزگاری قەزا


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند:  ژمارەیەک لە چالاکوانان و کەسایەتی ناحیەی رزگاری، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەیاداشتێکدا کۆمەڵێک داواکاری تایبەت بە ناحیەکەیان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کرد.

لەو سەردانەدا، چالاکوانەکان ئەوەیان خستەڕوو، داواکاری سەرەکیان بە قەزاکردنی ناحیەی رزگارییە و بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد کە لە ساڵی رابردوودا کاری لەسەر ئەو پرسە کردووە.

دواتر چەند داواکاریەکی دیکەیان خستەڕوو کە خۆی دەبینەوە لە، دانانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک لە ناحیەی رزگاری و دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان و هێنانەوەی روفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان و تەواوکردنی پرۆژە خزمەرگوزاریەکانی ناحیەی رزگاری و گرنگیدان بە وەرزشکاران و چارەسەرکردنی گرفتی تاپۆ و کێشەی ئاو و تەندروستی ناحیەکە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری سەرپەرشتیار ئامادەی بوو، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، پشتیوانی تەواوی داواکاریەکانین و لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردوودا کارمان لەسەرکردوون، لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین بۆ جێبەجێکردنیان.

ووتیشی، ناحیەی رزگاری ناحیەیەکی گەورە و گرنگ و زیندووی گەرمیانە و زۆرینەوەی دانیشتوانەکەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکروانن و ئێمە لە ساڵی رابردووەوە داواکاریمان ئاراستەی سەروی خۆمان کردووە بۆ ئەوەی رزگاری بکرێت بە قەزا و لەئێستاشدا سورین لەسەر داواکارییەکەمان و کاری جدی لەسەردەکەین.

کامەران کەریم