لە هەڵەبجە شوێنکارێک غەرامە کراو و سێ شوێنکاری تر ئاگادارکرانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە تەندروستی


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند: لیژنەکەمان ئەمشەو 10ی8 تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بووە لەگەڕان و پشکنین بەسەر چەند شوێنکارێکی جیاوازدا وەک گۆگای هەڵگرتنی خواردن و مارکێتەکان، پاش گەڕان و پشکنین بەسەریاندا .

لە چەند شوێنکارێکی جیاواز دەست گیرا بەسەر بڕێک خواردنەوەی گازی و سنگی مریشک و دۆوو شیرینی و چەند بەرهەمێکی شیرەمەنی وهتد کە بەسەر چووبوون یاخود شیاوی خواردن نەبوون، لەئەنجامدا شوێنکارێک غەرامە کراو  سێ شوێنکاریش ئاگادار کرایەوە لە ئەگری جێبەجێ نەکردنی ڕێنمایەکانمان ڕووبەڕووی سزای دیکەی لیژنە دەبنەوە.

کامەران کەریم