پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ قەبارەی هەناردەکردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بگاتە  12 ملیار دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری حەمید حوسێنی ئێران عێراق


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی ئێران – عێراق پێشبینی دەکات، قەبارەی هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق لە ماوەی ساڵی 2023دا بگاتە 12 ملیار دۆلار.

حەمید حوسێنی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی ئێران-عێراق رایگەیاند، بە سەرنجدان بەو هەلومەرجەی کە لەبەردەستدایە، پێشبینی دەکرێت هەناردەی ئێران بۆ عێراق لەمساڵدا بگاتە ریکۆردێک ینوێ کە  12 ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە بەهای هەناردەکردن لە چوار مانگی ئەمساڵدا بەڕێژەی 7.97% کەمیکردووە بەراورد بە ساڵی پێشوو، بەڵام قەبارەی هەناردەکردنمان بۆ عێراق زیادیکردووە”.

ئه ندامی ده سته ی به ڕێوەبەری ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق وتی، “هه نارده ی ئێمه بۆ عێراق له ماوه ی ساڵی رابردوودا دوو ملیار و 398 ملیۆن دۆلار بووه و ئه م رێژەیە له ماوەی ئەمساڵدا زیادی کردووه و گه یشته دوو ملیار و 927 ملیۆن دۆلار.”

حوسێنی ئاماژەی بەوەدا، “بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق بودجەی پەسەندکردووە و پڕۆژەی زۆر لە عێراق دەستیانپێکردووە، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە هەناردەی ئێران بۆ عێراق زیاد بکات”.

وتیشی، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجانەی کە لەبەردەستدایە و زیادبوونی هەناردەکردنمان بۆ عێراق، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا هەناردەکردن ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات کە 12 ملیار دۆلارە”.