مۆندیالی خانمان/ سامۆراییەکان یارییەکەیان دۆڕا و ولاوە نران
(0) /
زایەڵە ــ تیپی نیشتمانی ژاپۆن لە قۆناخی یەک چوارمی دوایینی مۆندیالی خانمان یارییەکەی دۆڕا و وەلاوە نرا.
لە دووهەمین دیداری قۆناخی یەک چوارمی دوایینی مۆندیالی خانمان، تیپی سوئید بەرانبەر بە تیپی ژاپۆن یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت بۆ قۆناخی نیوە دوایین.
تیپی نیشتمانی سوئید پێشتر بەرانبەر بە تیپی ئەمریکا، قارەمانی دوو خولی جامی جیهانی، یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی یەک چوارمی دوایین و ئەوا ئێستاش توانیویەتی بەرانبەر بە ژاپۆن قارەمانی موندیاڵی 2011 یارییەکە بباتەوە.
تاکوو ئێستا تیپی نیشتمانی سوئید هیچ یارییەکی نەدۆڕاوە. ڕەقیبی دیکەی سوئید تیپی سپانیایە کە بە ئاکامی 2 بەر 1 یارییەکەی لە تیپی هولەند بردۆتەوە.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدێ
تێبينيێك بنێرە: