هەڵبەزینی ڕۆناڵدۆ بە مەبەستی کۆتاهاتنی خولی بێجامی لە عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان ئەلهیلال نەسر ڕۆناڵدۆ


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گەورە ئەستێرەی پورتێگالی لە دیداری دوو تیپی نەسر و ئەلهیلالی عەرەبستان و لە فیناڵی جامی یانەکانی ڕۆژئاوا بەدوای بەدەستهێنانی یەکەمین جامی ئەو وڵاتەیە.

هەر دوو تیپی نەسر و ئەلهیلالی عەرەبستان ئەمشەو لە پێشبڕکێیەکانی جامی یانەکانی ڕۆژئاوا پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.

زۆر هەستیاربوونی ئەو یارییە بەهۆی ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تۆپی پێ لە پێکهاتەی هەردوو تیپەکەدایە. 
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەورە ئەستێرەی پورتێگالی بە کراسی نەسرەوە ئەمشەو دیەوێت یەکەمین قارەمانی، پاش تێپەڕ بوونی 8 مانگ ئامادەبوون لە عەرەبستاندا، ئەزموون بکات.

ڕۆناڵدۆ وەرزی زستانی ڕابردوو لەگەڵ نەسری عەرەبستان پەیوەندی گرت، بەڵام تاوەک ئێستا هیچ جامێکی بەدەست نەهێناوە. تیپی نەسەر بۆ بەدەست هێنانی 4 جام کێبەرکێ داوە بەڵام تا ئێستا هیچی بەدەست نەهێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عەرەبستان ڕۆناڵدۆ ئەیەوێت ئەمشەو تەلیسمی جام وەرنەگرتن تێک بشکێنێت و پاش شکستدانی ڕەقیب، یەکەم جامی خۆی بەدەست بهێنێت.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی