حاویەی خۆڵ و خاشاکی دوکانی سەوزە و میوەفرۆشان لە دەربەندیخان هەڵگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان حاویە


Aug 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بە ئاگاداری سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان ئەمڕۆ لە لایەن ستافی بەشی ئالیاتی شارەوانی و  کۆمپانیای ئۆرانۆس حاویەی خۆڵ و خاشاکی دوکانی سەوزە و میوەفرۆشان لە نزیک مزگەوتی شافیعی هەڵگیرا و جێگەکەی خاوێنکرایەوە.

 پێویستە مریشک فرۆش و سەوزەو میوە فرۆشان ئەو خۆڵ و خاشەکەی کە هەیانە لە ناو کیسی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی بکەن و لە لایەن کۆمپانیای ئۆرانۆسەوە کۆ دەکرێتەوە و فڕێ دەدرێت لە کۆتایدا داواکارین لە کاسبکار و هاوڵاتیانی خۆشەویست پاک و خاوێنی شەقام و شوێنە گشتیەکانی دەربەندیخان بپارێزن و لەو جێگەیەی پێشوو خۆڵ و خاشاک فڕێنەدەن و هاوکاری پاکڕاگرتنی جێگەکەبن.

کامەران کەریم