پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار جێگیربێت و هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی کاریگەری خۆیان دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید دۆلار هەرێمی کوردستان


Aug 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە لیژنەی ئابووری وپیشەسازی و بازرگانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیمان کرد لە پارێزگاریی بانکی نـاوەندی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناجێگیری بەهایی دینار و دۆلار، پارێزگاری بانکی ناوەندی هۆکارەکانی ناجێگری بەهایی دینار و هەوڵەکانی خۆیانی باسکرد بۆ جێگیرکردنی.کارکردنی بانکی ناوەندی  بۆ جێگیرکردنی بەهایی دینار بە دوو ئاراستە بەردەوامە، یەکەم ئاسانکاری بۆ بازرگانان بۆ بەکارهێنانی سەکۆکان.دووەم هاوکات توندکردنەوەی خاڵە سنورییەکان نەهێشتنی بەقاچاخ بردنی دۆلار بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگیان لەگەل هەرێم دروست کردووە، هەروەها ئاماژەی بە قاچاخێکی زۆردا بۆ تورکیا.

وتیشی:  هەروەها گرفتی بەشێک لە بازرگانانمان گەیاند بە پارێزگاری بانکی ناوەندی لە بەکارهێنانی سەکۆکان کە دواکەوتن دروست دەبێت و هەندێک جاریش داواکانیان ڕەتدەکرێتەوە، بەڵێنی دا چارەسەری پێویست بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە. پارێزگاری بانکی ناوەندی ووتی"تەنانەت ئەو  برەی تەرخاندەکرێت بۆ گەشتیاران کە بریتیە لە ۲۰ ملیۆن دۆلار ڕۆژانـە،  نیوەی ئەو بڕە  بۆ فیعلی گەشتیارە و نیوەکەی تری بۆ بەدۆکۆمێنتی ساختە لەلایەن جەمبازەکانی دراوەوە دەبرێت، بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە ئەو کەسانە تووشی سزایی یاسایی دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو: تەواوی ‎سەرنج و تێبینی هاوڵاتیانمان پێ راگەیاند کە لە  ماوەی رابردوو لە نوسینگەی  پەرلەمان،پێشوازیمان ،لێکردوون.هەروەها گفتوگۆمانکرد لەسەرئالیەتێکی نوێ بۆ پێدنی دۆلار بەنرخی فەرمی بەمەبەستی گەشتیاری ونەخۆشی و خوێندن بۆ پارێزگایی سلێمانی.

کامەران کەریم