512 تووشبوون و 2 مردن نوێ ترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێمی کوردستان هەولێر


Mar 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 512 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێنجشەممە 18-03-2021 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 7720 پشکنینی نوێ کراوە. لەو ژمارەیە 2986 لە هەولێرە، 1458 لە سلێمانی، 2774 لە دهۆک، 15 هەڵەبجە، 443 لە گەرمیان و 44 لە راپەڕین.  
 لە 24 کاژێری رابردوودا 512 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 195ی لە هەولێر، 126 لە سلێمانی، 178 لە دهۆک، 1 کەس لە هەڵەبجە، 10 لە گەرمیان و 2 لە راپەڕین.
 هەروەها لە 24 کاژێری رابردوودا 231 کەس چاکبوونەتەوە
 هەولێر 60
سلێمانی 64
دهۆک 92
گەرمیان 15
 ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 114 هەزار و 510 تووشبوو. لەو ژمارەیە 106 هەزار و 323 کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها سێ هەزار و 579 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 لە رۆژی 15-03-2021ـەوە نەبەستنی ماسک لە هەولێر سزای بۆ دانراوە و پۆلیس رایگەیاندبوو کە هەر کەسێک ماسک نەبەستێت 20 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەنووسرێت. د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێیوایە "دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لە یەکدی و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵخ لە گرنگترین رێکارەکانی خۆپارێزییە."