دژوارترین تاقیکاری مێسی لە ئەمریکا

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی ئەمریکا وەرزش


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیاکانی ئەمریکا هەواڵیان لە دژوارترین تاقیکاری گەورە ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ یارییەکانی MLSی ئەمریکا داوە.

لیونێل مێسی گەورە ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەم ڕۆژانەدا و لە لیگی تۆپی پێ ئەمریکا(MLS) درەوشانەوەیەکی بێوێنەی لەگەڵ ئینترمەیامەی هەیە، مێسی لە 5 یاری خۆیدا و بە کراسی نوێیەوە 8 گوڵی تۆمار کردووە و 5 جار سەرکەفتنیشی بەدەست هێناوە.

یانەی ئینتر مەیامەی لەگەڵ مێسی بەیانی ڕۆژی چوارشەمە دەبێ یارییەکەی زۆر دژوار ئەنجام بدات، بڕیارە یانەی ئینترمەیامەی ببێتە میوانی فیلادێلفیا. ماڵپەڕی"MLS_BUZZ" لەم یارییە وەکوو دژوارترین تاقیکاری و یاری بۆ مێسی نێو بردووە.

فیلادێلفیلا کارنامەی زۆر باشێکی هەیە لە یارییەکانی خۆیدا، ئەو تیپە سەرجەم لە 28 یاریدا، تەنیا 1 یاری دۆڕاوە، کەوابوو کاری مێسی زۆر دژوار دەبێتەوە.

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بووەتە هۆی ئەوەی کە هاندەران و بینەرانی وەرزشی تۆپی پێ ئەمریکا، یانەکانی ئەو وڵاتە پڕ کەنەوە. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، پسوولەی ئەو یارییە تەنیا لە 10 خولەکدا دوایی پێهاتووە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی