بەغدا بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەغدا پارەی گەنم جوتیار


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت:  بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم دەنێرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:  بەغدا بەش بەش پارەی گەنمی جووتیاران دەنێرێت. ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی 10 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە و هێشتا پڕۆسەکە بەردەوامە.

پێشتر، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 58 ملیار دیناری بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد.

له‌وباریه‌وه‌ نەوزاد شێخ کامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "ئەو پارەیەمان وەرگرتووە و هەندێک رێکاری بانکی ماوە، یەکشەممەی داهاتوو دەست بە رێکارەکان دەکەین بۆ ئەوەی پارەکە رادەستی بانکەکانی پارێزگاکان بکرێت و دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

کامەران کەریم