بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهیدكردنی نیاز دەرگەڵەیی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانیمانە

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی نیاز دەرگەڵەیی


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت، شەهیدكردنی نیاز دەرگەڵەیی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و دەشڵێت، هەموو لایەنە ئەمنییەكان راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرابكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.
 
دەقی پەیامەكە:
 
شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
 
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
 
کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند. شەهیدكردنیشی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.
 
خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان