لە هەڵەبجە بڕێک شەربەت و کێک تەلەفکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کێک شەربەت هەڵەبجە تەندروستی


Aug 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە هەڵەبجە بڕێک شەربەت و کێک لە کە شیاوی خواردن نەبوو بەهۆی توانەوە و تێکچوونی لەبەر تیشکی خۆر تەلەفکرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵبجە رایگەیاند: پاش ئاگادار کردنەوەمان لەلایەن بازگەی ئاسایشی زەمەقیەوە بە سپاسەوە کە هەردەم هاوکارن ئاگادار کرایەنەوە کە سەیارەیەکی پیکابی جۆری نیسان بڕێک شەربەت و کێکی هاوردە کردوە، لە پلەیەکی گەرمی زۆۆر بەرزدا، پاش ئەوەی لیژنەکەمان سەردانی کرد و پشکنینی فیزای بۆئەنجام درا سەرجەمیان بەشێوەیەکی زۆر ناتەندروست گوێزرابوونەوە کە پلەی گەرمی سەروو 44 ە بوو، بە پیکابێکی دوا بەتاڵ گوێزرابووەوە و ببووە هۆی تێکچوون و توانەوەی لەو پلە گەرمیەدا.

راشیگەیاند: بەهیچ شێوەیەک شیاوی خواردن و بەکار هێنان نەبوو بۆیە لیژنەکەمان بڕیاریدا بەتەلەفکردنی و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەش بەڵێنامەی لێوەرگیردرا.

کامەران کەریم