سوودەکانی وەرزشی شاخەوانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی تەندروستی


Aug 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شاخەوانی ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی لە شێوەی خۆتدا بیت و لە هەمان کاتدا جیهان ببینیت. کۆمەڵێک سوودی تەندروستی جەستەیی و دەروونی پێشکەش دەکات کە لە ڕوو یەکی تردا  فێری خۆڕاگریت دەکات بەرامبەر بە سەختیە کانی ژیان، لێرە چەن سوودی زۆر گرنگی وەرزشی شاخەوانی دەخەینە ڕوو، کە بۆچی پێویستە گرنگی بە شاخەوانی وەک چالاکیی وەرزشی ناو سرووشت لەبەرچاو بگریت.  
 سەرکەوتن بەسەر شاخدا ڕاهێنانێکی زۆر باشە بۆ هەموو جەستە وپێویستی بە هێز و بەرگەگرتن و هەماهەنگی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، وەرزشی ناو سروشت زۆر خۆشە و تایبەتە.

  شاخەوانی ڕاهێنان و وەرزشیکی  نایابە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک جۆری دووەمی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوی و شێرپەنجە. هەروەها چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی گشتی ، لەوانە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و باشترکردن و ڕیکخستنی لێدانی دڵ و سییەکان و کۆئەندامی سووڕی خوێن. سەرەڕای ئەوەش، سەرکەوتنی بەردەوامی شاخ دەتوانێت ماسولکەکانت تۆن بکات، ئاستی بەرگەگرتن باشتر بکات، تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی باشترکردن و ڕێکخستنی سیستەمی خەو بەهۆی دەردانی ئەندۆرفینەکانی سترێس شکێنەرەوە بۆ ناو جەستە و جگە لەمانەش دەتوانی باری تەندرووستی دەروونی چاکتر کاتەوە و زۆریش بەسوودە لە بۆرای کۆمەڵایەتییەوە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی