وەزارەتی دارایی زانیاری نوێ لەسەر موچە بڵاودەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی موچە


Aug 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بەو بڕە پارەیە ناڕازییە کە عێراق بەنیازە بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی بکات و داوادەکات تەواوی شایستە داراییەکان رەوانەی ھەرێم بکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق مانگانە ٥٩٨ ملیار دینار بۆ حکومەتی ھەرێم دەنێرێت، ئەوەش بەشی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ناکات، ھەربۆیە ئەوان نارازین و داوایان کردووە تەواوی شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە رەوانە بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو : کە ئەگەرچی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار وەفدی ھەرێم سەردانی بەغدایان کردووە و داوایان کردووە پشکی ھەرێم ڕەوانە بکات،  بەڵام بەغدا وەڵامی نەداونەتەوە و بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری ناردووە و ئەوانیش بەو پڕە پارەیە ڕازی نین.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد:  بەھۆی سەردانەکەی وەزیری دەرەوە و وەزیری وزەی تورکیا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد دواکەوتووەو چاوەڕێن بزانن دەرئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا چی بووە.
کامەران کەریم