دۆلار بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی عێراق ئەخوێنن چۆن دابین دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار نەرمین مەعرووف


Aug 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەسەر داوای ژمارەیەک لەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وولات ئەخوێنن و پێویستیان بە دەستکەوتنی دۆلارە بە نرخی فەرمی بۆ رایکردنی خەرجی و تێچووی خوێندنەکەیان  یەکشەممە ٢٠٢٣/٨/٢٧ پەیوەندیمانکرد بە بانکی ناوەندی عێراق، و لە وەلامیان بۆ ئەم بابەتە روونیانکردەوە کە هەموو ئەو خوێندکارانە بۆ دەستخستنی دۆلار پێویستە داواکارییەکانیان بەپێی ئەم فۆرمەی بلاومکردۆتەوە لەگەڵ پشتگیری ئەو زانکۆیەی لێی ئەخوێنێنن و پشتڕاستکرابێتەوە لەلایەن سەفارەت یان قونسوڵخانەی عێراق لەو وولاتە پێشکەش بکەن بە یەکێک لە بانکە رێگەپێدراوەکان یان لقەکانی کۆمپانیا جیهانییەکانی  ئاڵوگۆڕی دارایی وەک  یوسترن یونین و مونی گرام  لە عێراق .

وتیشی: دوای وردبینیکردنی دیکۆمێنتەکان دەتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار دەستبخەن.

کامەران کەریم