هۆشدارییەک بۆ هاوڵاتییانی گەرمیان

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان هۆشداری کوردستان تەندروستی


Aug 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیانی بەڕێز کە چەند رۆژێکە حاڵەتەکانی سکچوون لە ناوچەکەدا زیادی کردوە، لە دوێنێوە ٣٥ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.

ئەگەرچی حاڵەتەکان خۆشبەختانە توندنین و لەژێر کۆنترۆڵدان، هاوکات تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی پشکنینی تایبەتن بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا پێویست دەکات هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە گرتنەبەری پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی و شیاویی ئاوی خواردنەوەیان، دوورکەوتنەوە لە خواردنێک کە سەردانەپۆشراو بێت یان لە ژینگەیەکی ناخاوێن دا بێت، شۆردنی بەردەوامی دەستەکان بە باشیی و .

هاوکات لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشیی سکچوون دا، رێنماییە پزیشکییەکان بەباشیی جێبەجێ بکەن و لە ئەگەری توندبوون و بەردەوامیی نەخۆشیەکەدا سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

کامەران کەریم