مافی چوونەدەر لە عەرەبستان لە مانچینی وەرگیراوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان تۆپی پێ


Aug 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ فیدراسیۆنی تۆپی پێ عەرەبستان خاڵێکی سەیر و سەمەری دەنێو گریبەستەکەی مانچینی ڕاهێنەری پێشووی ئیتالی هێناوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێ عەرەبستان دوێنی بەشێوازی فەرمی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری پێشووی تیپی نیشتمانی تیتاڵی، وەکوو ڕاهێنەری فەرمی تیپی نیشتمانی عەرەبستان ناسێندرا.

مانچینی بە گرێبەستێکی 4 ساڵە و مووچەی ساڵیانەی 30 ملیۆن یۆرۆیی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی عەرەبستانی لە ئەستۆ گرتووە و ئێستاکە وەکوو بەنرخترین ڕاهێنەری تۆپی پێ لە هەموو مێژووی ئەو وەرزشەدا دێتە ئەژمار.

بەڵام ئەمڕۆ گوڤاری "گازتا دێلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی هەواڵی لە دانانی  مەرجێکی سەیر و سەمەر لە لایەن عەرەبستانەوە بۆ مانچینی داوە و ئەگەر ئەو مەرجە لە لایەن مانچینییەوە پێشێل بکرێت ئەوا مووچەکەی ناوبراو نیوە دەبێت.

ئەو خاڵە سەیر و سەمەرە دەنێو بۆندەکەی مانچینی ئەوەیە کە مانچینی و هاوڕێیەکانی قەت بۆیان نییە تا 6 مانگی بەردەوام لە وڵاتی عەرەبستان بڕۆنە دەرێ.

واتا گەر بێتو لە ماوەی شەش مانگی بەردەوام خاکی عەرەبستان بە جێ بهێڵن فیدراسیۆنی عەرەبستان دەتوانێت نیوەی مووچەکەیان پەرداخ بکات و  ئەوەی ڕاستی بێ ئەمە بە واتای بەندکردنی مانچینییە لە عەرەبستاندا.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی