قارەمانی باڵەی ئەورووپا/ پاڵەوان بە سەرکەفتنەوە دەستی پێکرد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەورووپا باڵە


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی باڵەی ئەورووپا بە سەرکەفتنی زۆر ئاسانی تیپی ئیتالی و شکستی بولغارستان دەستیپێکرد.

پێشبڕکێیەکانی قارەمانی باڵەی پیاوانی ئەورووپا، شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی 24 تیپ و لە 4 کۆڕی 6 تیپیدا و بە میوانداری وڵاتی ئیتالی، بولغارستان، و ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکرد.

میوانداری یاری دەستپێکانە، هوڵی یونیپوولی شاری بۆلۆنیای ئیتالی بوو کە نزیکەی 9000 هاندەری تێدای جێ دەبێتەوە کە بینەری سەرکەفتنی ئاسانی ئیتالی بەرانبەر بە تیپی بەلجیکا بوون.

ئیتالی، پارێزەری عینوانی پاڵەوانێتی ئەورووپا و جیهانیش یەکێک لە ڕەقیبەکانی تیپی نیشتمانی ئێرانە لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکی 2024دا.

بەڵام، تیپی نیشتمانی بولغارستان و میوانداری بەشێکی دیکە لە پێشبڕکێیەکان بەو هەموو پاڵپشتییەوە کە لە هوڵی شاری ڤارنا لێ کرا، بەرانبەر بە تیپی ئسپانیا یارییەکەی دۆڕا.

ئاکامی پێشبڕکێیەکانی ڕۆژی ڕابردوو بەم شێوازەیە:

ئیتالی 3 ـــ بەلجیکا 0
بولغارستان 1 ـــ ئسپانیا 3
ڕژێمی زایۆنی 3 ــ یۆنان 2

ئامادە کردن : کەژاڵ حەمیدی