وەزارەتی تەندروستی چەند پزیشکێکی پسپۆر بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە دابین دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی پسپۆڕ پێشمەرگە پزیشک


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٠) پزیشکی نەشتەرگەری جۆراوجۆری دیاریکردوە کە هاوکاری هەماهەنگی بکەن لەگەڵ نەخۆشخانەی پێشمەرگە بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگەو کەس وکاری پێشمەرگە بکەن،
 سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا: کە بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە تەنسیبکردنی(٢٠) پزیشکی  بە چەند پسپۆرییەكی جیاوازەوە لەوانە( نەشتەرگەری گشتی، پسپۆرییەكانی هەناو، چاو، قورگ و لوت و گوێ، جوانکاری تایبەت بە بریندارو پەككەوتە) بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە،  سەرۆکایەتی ئەرکان  ئاماژەییان بەوەشدا: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی تەندروستی کار ئاسانێکی گەورەیە بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە و دەستی نەخۆشخانەکە واڵاتر دەکات بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزاری زیاتر بۆ پێشمەرگە و  بریندارانی پێشمەرگە وخێزانی شەهیدان و ئەنفاكراوان  بە خێزان و باوك دایكیانەوە پێشکەش بکرێت بەتایبەت ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەم بوارانەی کە باس کراوە.
 شایانی باسە نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەسەر ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دروست کراوە و یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆژانەی کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ وەک دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووه‌.
کامەران کەریم