پشکنینی جـۆریی بۆ سوتەمـەنی بەنزیـن لە ناو وێستگەکان کـرا
(0) /
زایەڵە - قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: بە فەرمانی رەزا محەمەد ئیسماعیل قایمقامی قەزای سەیدسادق، لیژنەی چاودێری سوتەمەنی قائمقامیەتی ڕاسپارد کە هەستن بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ سوتەمەنی لە سنووری قەزاکەمان.
ڕونیشکراوەتەوە: پاشان لیژنەی چاودێری سوتەمەنی هەستان بە وەرگرتنی نمونەی ئەو سوتەمەنیانەی کە لە ناو وێستگەکانی سوتەمەنی دەفرۆشرێت بە شۆفێران و لە تاقیگەی پشکنینی جۆریی کوالیتی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پشکنینیان بۆ ئەنجام درا ، لە ئەنجام دەرکەوت کە هەموویان لە جۆری باشن و گونجاون بۆ بەکار هێنانی ئۆتۆمبیل.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: