بەشی سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە.

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە بەنزین مۆڵەتی شۆفێری


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژی یەک شەممە  بەشی سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/٣ لەسەرفەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەشی سیسـتـمـی ئەلـیکـتـرۆنـی مۆڵەتی شۆفێری لەبەڕێوەبه‌رایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە  دەکرێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیمان پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە و شۆفێران بەگشتی دەکاتەوە.

هێمای بەوەشکرد: داواکارین لە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی کە مۆڵەتیان بە سستەمی نوێ و ئەلیکترۆنی دەرهێناوە لە ڕۆژی یەکشەممە بەدواوە دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان.

کامەران کەریم