قایمقامی هەڵەبجە لەڕێگای زایەڵەوە ڕوون کردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە قایمقام


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لە ماوەی رابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتیان لەڕێگەی نامەو تەلەفوونەوە بۆ قائیمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوکارەکانی،بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، بەمەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی رایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەمان کرد.

وتیشی: هاوکات داوامان لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە کە بەیەکەوە بچین گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە بگرن کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکەن تا لەنزیکەوە لە کەموکووڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوەو هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات .

ئەوەشی  خستەڕوو: ئێمەپارێزگارو سەرو خۆمانمان لەم کارە ئاگادار دەکاتەوە، داواش دەکەینو لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت کە کەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەرکەکەی.

کامەران کەریم