هەرێمی كوردستان بە 100 پاس بەشداری دەكات لە پلانی گواستنەوە و گەشتی سەردانی ئەربەعین

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئەربەعین چلە


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرچاوەیەك لەنوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد: هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار بە 100 پاسی مۆدێرن لە چوارچێوەی پلانی حكومەت بۆ گواستنەوە و گەشتی سەردانی چلە بەشداری كردووە.
ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی تەئكیدیكردەوە: كە نوسینگەی سەرۆك وەزیران پێشنیاری بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد كە بەشداری لە پلانی گواستنەوەدا بكات، پێشنیازەكەش لەلایەن سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پشتگیری كرا و پەسەند كرا.
رونیشیكردەوە: كە پلانی گواستنەوەی ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی پێشوو، و هاوكات جەختیكردەوە: لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران بۆ بەكرێگرتنی نزیكەی هەزار و 200 پاسی گەورە، جگە لە 200 مینی پاس، زیادكردنیان بۆ زیاتر لە 2 هەزار پاس و ئۆتۆمبێلی حكومی، و بەڕێوەبردنی 23 شەمەندەفەر، بۆ ڕێگریكردن لە زەوتكردن و ئیستغلالكردنی هاووڵاتیان لەكاتی پرۆسەی گواستنەوەدا بۆ كەربەلای پیرۆز.