ونکردنی کارتی نیشتمانیی سزای بۆ دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارتی نیشتمانی


Sep 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، سزای ونکردنی کارتی نیشتمانی لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 100هەزار دیناری عێراقی.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: ئەو هاوڵاتییەی کارتی نیشتمانیی ون دەکات سەرەتا دەبێت مامەڵەی‌ ونبوونی‌ بۆ بكات سەردانی‌ كەرتی‌ پۆلیسی بەشی‌ وونبوە‌كان بكات تەنیشت دادگای كۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەنگاوی دووەمدا نووسراوی‌ بۆدەكەن لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی‌ رەگەزنامە و باری‌ شارستانیی‌ سلێمانی و پێویست ناكات دووبارە فۆرمی كارتی نیشتمانی پڕبكاتەوە.

باسی لەوەشکرد:  سەبارەت بە جۆری سزاکەش،  ونبوونی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ بۆ یەكەمجار25 هەزار دینار، بۆ دووەمجار 50 هەزار دینارە و بۆ سێیەمجاریش دەبێتە 100 هەزار دینار.

کامەران کەریم