گەشتێکی هاوبەش لە لایەن سێ گرووپی شاخەوانی بۆ دەڤەری ئاکرێ ئەنجام درا
(0) /
زایەڵە ـــ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2023/9/1 گروپی چياڤانێن ئاکرێ و گروپی شاخەوانی بەردەڕەش و گروپێ چیاڤانێن بجیل و هەروەها گروپی شاخەوانی قەرەچوغ گەشتێکیان ئەنجام داوە بۆ دەڤەرە خنجیلانەکەی ئاکرێ و لەوێشەوە بۆ باکرمان وگوندی ئاسماوە و کە دیمەنەکانی زۆر جوان ودڵڕفێنن و سروشتێکی زۆر جوانیشی هەیە و لە کەشێکی خۆش وئارام ئەو گەشتەیان ئەنجامدا ،
لەو گەشتەدا بەڕێز ( یونس زێباری ) پێشڕەو نیشاندەری ڕێیان بوو کە ئەو کۆڕی شاخەوانییانە زۆر سوپاسی دەکەن.
بەشی ڕاگەیاندنی گروپ
تێبينيێك بنێرە: